عێراق داوای به‌غدادی و 13 كه‌سی دیكه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، لیستێكی دیكه‌ی داواكراوانی بڵاوكرده‌وه‌و 14 كه‌سی دیكه‌ی بۆ لیسته‌كه زیادكردووه‌و ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه. له كاتێكدا له لیسته‌كه‌ی پێشوودا ناو به‌غدادی تێدا نه‌بوو و له‌و 60 كه‌سه‌ی داواكرابوون، یه‌كێكیان ره‌غدی كچی سه‌ددام حسێن، سه‌رۆكی پێشووتری رژێمی عێراق بوو.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق 14 داواكراوی دیكه‌یان بۆ لیسته‌كه زیادكردووه‌و 9 كه‌سیان عێراقی و دوو كه‌سی سعوودیشی تێدایه. یه‌كێكیشیان یه‌مه‌نییه و ئه‌وی دیكه‌شیان قه‌ته‌رییه.
پێشتر حكومه‌تی عێراق لیستێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه به‌دوای ئه‌و 60 كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن و دادگاكانی عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ستگیر بكرێن. یه‌كێك له‌وانیش كچه‌كه‌ی سه‌ددام حسێن بوو.
به‌ڵام به‌رپرسێكی ئوردنی رایگه‌یاند: "ره‌غد میوانه له ئوردن و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌ست له تاڵێكی پرچی بدات".
هه‌روه‌ها جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا و نزیك له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/2/2018 رایگه‌یاند: "ره‌غدی كچی سه‌ددام حسێن له ئوردن نییه به‌ڵكو له ئیماراته و ته‌نها لایه‌نیش بتوانێت راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات، ئه‌مریكایه نه‌ك هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه.