10 ئامار و ڕاستی له باره‌ی خولی پله‌یه‌كی كوردستان
دوای تێپه‌ڕبوونی 4 گه‌ڕ به‌سه‌ر خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، زنجیره‌یه‌ك ئامار و رووداوی سه‌رنجڕاكێش له خولی ئه‌م وه‌رزه تۆمار كراوه.
1ـ یانه‌ی كفری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی پله‌دووی كوردستان كه ئه‌م وه‌رزه به ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی خوله‌كه ناسراوه له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی رابردووه‌وه هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه.
2ـ یانه‌ی سه‌یدسادق له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر 13 یانه‌كه، تاكه یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌یه كه راهێنه‌ره‌كه‌ی گۆڕیوه، كاتێك له دوای دوو شكستی له‌سه‌ریه‌ك دكتۆر نازم جه‌باری دوورخسته‌وه و سه‌ڵاح مه‌حموودی خسته شوێنه‌كه‌ی.
3ـ یانه‌ی سه‌یدسادق تاكه یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه كه هیچ گۆڵێكیان له خوله‌كه تۆمار نه‌كردووه.
4ـ یانه‌ی كۆیه ئه‌م وه‌رزه 2 یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له بادینان كردووه و هه‌ر دوو یارییه‌كه‌شی به یانه‌كانی ئاكرێ و دهۆك دۆڕاندووه، له‌به‌رامبه‌ردا دوو یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی كردووه و هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی به فێستیڤاڵی گۆڵكردن و به‌سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تێپه‌ڕ كردووه.
5ـ یانه‌ی كۆیه به تۆماركردنی 10 گۆڵ، خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی هێرشبه‌ره، له كۆی ئه‌م رێژه‌یه 8 گۆڵی له نێو یاریگه‌ی خۆی و ته‌نیا 2 گۆڵی له ده‌ره‌وه كردووه.
6ـ یانه‌ی كۆیه سه‌ره‌ڕای هێڵێكی هێرشبه‌ری تۆقێنه‌ر، به‌ڵام خراپترین ریكۆردی له هێڵی به‌رگریان له‌م وه‌رزه تۆمار كردووه، له 4 یاری، 8 جار تۆڕه‌كه‌یان هه‌ژێندراوه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین و ڕه‌شترین ریكۆردی خوله‌كه‌یه.
7ـ وڵات عه‌بدولره‌حمان هێرشبه‌ری یانه‌ی كۆیه به 6 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی گرتووه و خاوه‌نی یه‌كه‌مین هاتریكیشه له خوله‌كه.
8ـ ئه‌م وه‌رزه (پێنج) یانه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه شیرینی بردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هانده‌رانیان بكه‌نه دیاری كه پێكهاتوون له (سه‌یدسادق، شه‌هیدان، ئاشتی، گاره و هه‌ڵۆ).
9ـ یانه‌كانی (گاره، هه‌ڵۆ و شه‌هیدان) خاوه‌نی زۆرترین یه‌كسانبوونن له خوله‌كه، كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی 3 یه‌كسانبوونه، هه‌ڵبه‌ت هه‌ریه‌كه‌شان یارییه‌كیان دۆڕاندووه.
10ـ ده‌ربه‌ندیخان تاكه یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌یه ته‌نیا یه‌كجار تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژاوه، به‌مه‌ش خاوه‌نی به‌هێزترین گۆڵپارێز و هێڵی به‌رگرین.
خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان ئه‌م وه‌رزه به‌به‌شداریی 13 یانه كه‌به‌پێی جوگرافیا بۆ سه‌ر 2 كۆمه‌ڵه دابه‌شبوونه.