14 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا داوای سزادانی ئێران ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
14 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، داوا له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یكگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، ئابڵۆقه و سزای توندی زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێ، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ پرۆگرامه مووشه‌كییه‌كه‌ی چونكه ئیران هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات.
ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران له ناویاندا سیناتۆری كۆماری "ماركۆ رۆبیۆ و توود یانگ، ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ڵێن: "ئێران زۆر چالاكانه كار بۆ ده‌ستخستنی مووشه‌كی بالیستی ده‌كات، كه له توانایدایه خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكاته ئامانج".
له‌و گوتاره هاوبه‌شه‌ی بۆ تره‌مپیان ناردووه ، باسی جووڵه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر پرۆگرامه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران ده‌كه‌ن و داوا له سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی كار بۆ سه‌پاندنی سزا و ئابڵۆقه به‌سه‌ر هه‌ر كه‌رتێكی ئابووری ئێران بكه‌ن كه راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌چێته خزمه‌تی په‌ره‌پێدان یان گواستنه‌وه‌ی به‌ش و پێكهاته و ته‌كنه‌لۆژیای مووشه‌كی بالیسیتییه‌وه".