ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 3 پەرلەمانتاری كوردی سزادا
K24 - هه‌ولێر:
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە دەست كوردستان 24 كەوتووە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەر سێ پەرلەمانتاری كورد، مەسعود حەیدەر، شاخەوان عەبدوڵا و سیروان عەبدوڵای بە ھەڵپەساردنی ئه‌ندامێتییان بۆ ماوەی 15 رۆژ و بڕینی موچەكانیان و سڕینەوەی وتەكانیان لە كۆبوونەوەكەی دووشەممە سزادا.
سزادانی ئەو پەرلەمانتارانەش لەدوای دەربڕینی ناڕەزایی بوو لەبەرامبەر پڕۆژەی بودجەی گشتی ئەمساڵ، كە رەچاوی پشكی كوردی تێدانەكراوە و فراكسیۆنەكانی دیكەی شیعە و بەشێك لە سوننەكان نیازی تێپەراندنی پڕۆژەكەیان ھەیە.
به‌گوێره‌ی نووسراوكه كه واژۆی سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی له‌سه‌ره، هه‌ر یه‌كه له (مه‌سعوود حه‌یده‌ر، سیروان سیرینی، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) به‌تۆمه‌تی تێكدانی سیستمی په‌رله‌مان و پێشێلكاری له ره‌فتاری په‌رله‌مانتار و په‌كخستنی كاره‌كانی په‌رله‌مان تۆمه‌تبار كراون و سزادراون".
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه "بۆ پاراستنی شكۆی په‌رله‌مان و رێزگرتنی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بڕیاره‌كه دراوه".
مه‌سعوود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه گوتوویه‌تی: "بریارێكی تاكه كه‌سییه و پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه".