لیڤه‌رپوول به یه‌ك مه‌رج رازیبووه محه‌مه‌د سه‌ڵاح به ریال مه‌درید بفرۆشێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانه‌ی لیڤه‌رپوول رازیبووه كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح به یانه‌ی ریال مه‌درید بفرۆشێت، به مه‌رجێك ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره‌یه‌كی بێت و بڕی 100 ملیۆن یۆرۆش بده‌ن.
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت خراپی هێڵی پێشه‌وه‌ی به گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌به‌رزی فیرعه‌ونه میسرییه‌كه له پرێمه‌رلیگ پێشكه‌ش ده‌كات، كاتێك 21 گۆڵی له خوله‌كه تۆمار كردووه، به‌ته‌واوه‌تی بۆته ئامانجی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید.
لیڤه‌رپوول ئاماده‌یه ده‌رگای گفتووگۆكردن بۆ ریال مه‌درید له باره‌ی فرۆشتنی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بكاته‌وه، به مه‌رجێك یانه‌ی شایانه گاریس به‌یل و 100 ملیۆن یۆرۆ بدات.
هه‌مان سه‌رچاوه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه یانه‌ی ریال مه‌درید له هاوینی داهاتوو گفتوگۆیه‌كانی له باره‌ی گرێبه‌ستی سه‌ڵاح ده‌ستپێده‌كات.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری له هاوینی 2017 به گرێبه‌ستێكی 31 ملیۆن پاوه‌ندی له یانه‌ی رۆماوه روویكرده لیڤه‌رپوول، له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریدز كردووه 34 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه و 28 گۆڵ و 9 ئه‌سیستی هه‌بووه.