ڤالێنسیا ئه‌ستێره كاریگه‌ره‌كه‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه و پێكهاته‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا كرد
مارسیلینۆی راهێنه‌ری ڤالێنسیا پێكهاته‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئاشكرا كرد و ئه‌ستێره‌یه‌كی كاریگه‌ریشی بۆ گه‌ڕایه‌وه، ده‌شڵێت: زۆر حه‌ز ده‌كه‌م مێسی بۆ یارییه‌كه ئاماده نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7 شووباتی 2018، یانه‌ی ڤالێنسیا پێكهاته‌ی فه‌رمی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا بڵاو كرده‌وه.
گیدێس، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی گه‌ڕایه‌وه پێكهاته‌ی ڤالێنسیا، له‌به‌رامبه‌ردا پێرێرا و مۆریلۆ به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخرانه‌وه و ناچۆ و فیران به‌هۆی هۆكاری هونه‌ری به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ناكه‌ن.
مارسیلینۆ راهێنه‌ری ڤالێنسیا له پرێس كۆنفراسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی گوتی: راشكاوانه ده‌ڵێم، زۆر ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌م دۆخێك بێته پێشه‌وه لیۆنێل مێسی نه‌توانێت به‌شداریی یارییه‌كه بكات.
راهێنه‌ری ڤالێنسیا گوتیشی: راسته بارسێلۆنا خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك یاریزانی باشه، به‌ڵام له نێو یاریگه هیچیان ناتوانن به ئه‌ندازه‌ی مێسی بدره‌وشێنه‌وه و رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بگێرن.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 11:30 یانه‌ی ڤالێنسیا میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات، له یاریی چوون ڤالێنسیا به گۆڵێكی بێوه‌ڵام تووشی شكست هاتبوو.