ره‌شه‌با حه‌شر به تره‌مپ ده‌كا
K24 - هه‌ولێر
ره‌شه‌با جارێكی دیكه پرسی كه‌چه‌ڵبوون و قژی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای ھێنایه‌وه ناو باسان و به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، ره‌شه‌با له پشته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك قژی تره‌مپ تێكده‌دات، مرۆڤ له كێشه‌ی كه‌چه‌ڵبوونی گوومانی نه‌مێنێ.
كاتێك تره‌مپ به پلیكانه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به ھێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی سه‌رده‌كه‌وێته‌و سه‌ره‌وه، ره‌شه‌بایه‌كی به‌ھێز له پشته‌وه پرچی به‌ته‌واوی ده‌شێوێنێ و ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ده‌ست كێشه‌ی كه‌چه‌ڵبوونه‌وه ده‌ناڵێنی.
په‌یامنێری كۆپی ئه‌مریكی هافینگتۆن پۆست "ئاشلی فینبێرج" له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه ڤیدیۆكه‌ی داناوه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی بینیم سه‌ره‌تا پێموانه‌بوو راستی بێت، به‌ڵام له راستیدا ده‌توانرێت ببینرێت، بیهێننه پێش چاوی خۆتان، ئه‌گه‌ر تره‌مپ قژی به ئاو بشوات چی رووده‌دات؟".
imagine what those locks look like soaking wet pic.twitter.com/mIz0oetAYd
— Ashley Feinberg (@ashleyfeinberg) ٧ فبراير، ٢٠١٨
ره‌شه‌باكه له سه‌ری تره‌مپدا شوێنی زۆر ده‌رده‌خات كه كه‌چه‌ل بووه و پێشتر نه‌بینراوه، هه‌ر بۆیه پێشتر قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر قژی ئه‌و پیاوه كراوه كه ته‌مه‌نی له 71 ساڵ زیاتره.
پێشتر ئیڤانكای كچی تره‌مپ، كاتێك قسه‌ی بۆ نووسه‌ری كتێبی "ئاگر و تووڕه‌یی له ماڵه سپییه‌كه‌ی تره‌مپ" كردبوو گوتبووی: "باوكم به‌هۆی چه‌ندین جۆر كرێمی تایبه‌ت و شێوازێكی تایبه‌تی قژداهێنانه‌وه كه‌چه‌ڵییه‌كانی سه‌ری ده‌شارێته‌وه.