"منداڵی سێیه‌می مێسی ناوی (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) ده‌بێت"
سه‌ره‌ڕای كێبڕكێیه‌كی زۆر له نێوانیاندا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئاشكرای كردووه كه مێسی ناوی منداڵی سێیه‌می داهاتووی ده‌كاته (كریستیانۆ رۆناڵدۆ).
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 8 شووباتی 2018، رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ ئاشكرای كردووه كه خانه‌واده‌ی بڕیاریانداوه ناوی منداڵی سێیه‌می لیۆنێل مێسی بنێن (سێڕۆ)، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه نه‌ته‌وه‌ی چینی ئه‌م وشه‌یه بۆ كورتكراوه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ) به‌كار ده‌هێنن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه (سێرۆ) له دوو بڕگه‌ی جیاواز (سی رۆ) كورتكراوه‌ی (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) وه‌رگیراوه.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆتا ئێستا خاوه‌نی دوو كوڕه (تیاگۆ 5 ساڵ) و (ماتیۆ 2 ساڵ).