سوپاى ئهمريكا له منبج: گوێ به ههڕهشهكانى توركيا نادهين و ناكشێينهوه
K24 – ههولێر:
لەسەر خاکی سوریادا، جەنەراڵێکی باڵای ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش رايگهياند، هێزەکانی ئەمەریکا لە منبج دەمێننەوە، سەرەڕای داواکانی ئەنقەرە بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لەو ناوچەیەدا.
سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی تورکیا، جەنەڕاڵ فەنک پـرسیاری لێکرا ئایا نیگەرانە لەم بارەیەوە یان نا؟ ئەویش لە وەڵامدا وتی: "من نیگەران نیم، ئەوە لە خەسڵەتی کارەکەی مندا نیـیە نیگەران بم، کاری من شەڕکردنە".
سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان داوای لە ئەمەریکا کرد، هێزەکانی لە منبج بکێشێتەوە و هەڕەشەی ئەوەی کرد، كه سوپاى وڵاتهكهى هێرش دهكاته سهر ئهو شارۆچكهيهش.
لهو بارهيهوه، جەنەراڵ جەیمی جارارد، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کە یاوەری جەنەراڵ فەنک دەکات وتی: "ئێمە زۆر سەربەرزین بەم پـێگانەی ئێرەمان، دەمانەوێت هەموو لایەک ئەمە بزانن".
لهو بارهيهوه، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە پهيامنێرێكى یاوەری ئەو جەنەراڵە ئهمریکاییانە بووە لەو بارەیەوە نووسیویەتی: ئەگەر هێشتا پەیامەکە بۆ تورکیا روون نەبووبێت، ئەوا هەردوو جەنەراڵ فەنک و جارارد بە روونی وتیان "لێمان بدەن، ئەوا بە توندی وەڵام دەدەینەوە و بەرگری لە خۆمان دەکەین".