مارسێلۆ: كریستیانۆ ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه

مارسێلۆی به‌رازیلی له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێڵێ به‌رازیلی باشترین ئه‌ستێره‌ی سه‌رده‌می خۆی بوو، ده‌شڵێت: ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش كریستیانۆ رۆناڵدۆیه.
مارسێلۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: حه‌ز به به‌راوردكاری ناكه‌م، به‌ڵكوو ده‌بێت به‌بێی سه‌رده‌مه‌كان باشترینه‌كان جیهان ده‌ستنیشان بكه‌ین، لای من پێڵێ باشترینی سه‌رده‌می خۆی بوو، له ئێستادا كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌مه.
مارسێلۆ گوتیشی: ئه‌گه‌ر كه‌مێك بۆ دواوه بگه‌رێینه‌وه، رۆناڵدۆی دیارده و پاشان رۆناڵدینهۆ باشترین سه‌رده‌مه‌كانی خۆیان بوون.
له باره‌ی كۆتایی هاتنی ژیانی وه‌رزشی له ریال مه‌درید، مارسێلۆ ده‌ڵێت: له باره‌ی ئه‌م پرسیاره بیرم نه‌كردۆته‌وه و نازانم، چونكه هێشتا 5 ساڵ له گرێبه‌سته‌كه‌م ماوه، ده‌مه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتریش له مه‌درید بمێنمه‌وه، چونكه ئه‌و یانه‌یه هه‌موو شتێكی به من به‌خشی، ئێستا بۆته ماڵی من، بێگومان حه‌ز ده‌كه‌م كاروانی وه‌رزشیم لێره ته‌واو بكه‌م.
مارسێلۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2007 له یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلییه‌وه به بڕی 6 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید، له ئێستاشدا گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2022 كۆتایی دێت.
مارسێلۆ تا ئێستا له لالیگا 310 یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه 23 گۆڵ و 60 ئاسیستی هه‌یه.
