په‌رله‌مانتارێكی سوننه: عه‌بادی له ئه‌گه‌ری تێنه‌په‌ڕاندنی بودجه هۆشداری داوه‌ته په‌رله‌مان
K24- هه‌ولێر:
نور به‌جاری، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی هێزی عێراقی ئاشكرایكرد، "حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری داوه‌ته په‌رله‌مان و پێڕاگه‌یاندووین، ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه له‌مه زیاتر دوابخرێت، ئه‌و قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، كه بڕیاره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان به عێراق بدرێت".
به‌جاری به سایتی "غه‌د پرێس"ـی راگه‌یاند، "حه‌یده‌ر عه‌بادی به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی راگه‌یاندووه، كۆسپه‌كانی به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی زیانێكی گه‌وره به ئابووری عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و، ئه‌و قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه له‌ده‌ست ده‌دات، كه بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان ته‌رخان كروه".
به‌جاری گوتیشی: "كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی تێنه‌په‌ڕاندنی یاسای بودجه كه عه‌بادی باسی لێوه ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆنگره‌ی وڵاتانی به‌خشه‌ر له كوێت ده‌بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سوننه جه‌ختیشی كرده‌وه، "لایه‌نه سوننیه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ناده‌ن، تا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و دیكۆمێنتكراو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێن"، چونكه وه‌ك خۆی دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌وان ته‌نیا به‌به‌ڵێنه زاره‌كییه‌كان رازی نابن".
ئه‌و هۆشدارییه‌ی عه‌بادی و هه‌ڵوێستی لایه‌نه سووننیه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌كۆده‌نگی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان رێگه به تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه ناده‌ن و ته‌واوی ئه‌و دانیشتنانه‌ی په‌رله‌مانیش بایكۆت ده‌كه‌ن، كه تێیدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئه‌و پرۆژه یاسایه ده‌كرێت، تائه‌وكاته‌ی پشكی هه‌رێم له 12.8%ی نه‌كرێته‌وه له 17%.