يه‌په‌گه: سوپاى توركيا هيچ پێشڕه‌وييه‌كى نه‌كردووه
ڕۆژئاوای کوردستان
عه‌فرین
عفرين
شه‌ڕى عفرين
چڵه زه‌يتون
يه‌په‌گه
په‌يه‌ده
يه‌په‌ژه
هێرشى سوپاى توركيا
K24 – هه‌ولێر:
بیست رۆژه ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین به‌رده‌وامه و كوردستان24 رووماڵی شه‌ڕه‌كه ده‌كات و دیمه‌نی شه‌ڕو تۆپبارانه‌كان بۆ سه‌ر شاره‌دێی راجۆ و شێراوا بڵاوده‌كاته‌وه.
فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) بۆ كوردستان24 جه‌خت ده‌كاته‌وه دوای بیست رۆژ شه‌ڕ، سوپای توركیا هیچ پێشڕه‌وييه‌كى نه‌كردووه و دووچاری شكستێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.