پێنتاگۆن: واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتيوانيكردنى هه‌سه‌ده
K24 – هه‌ولێر:
دانا وایت، گوتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، وڵاتەکە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانييەکانی بۆ ھێزەکانی سوریا دیموکرات (هه‌سه‌ده).
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وایت، جەختیکردەوە، ئەمریکا نایەوێت شەڕ لە دژی سوریا بکات، بەڵام ھێشتا داعش لەناو نەچووە و وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتيوانيیەکانی بۆ ھەسەدە.
سەبارەت بە داھاتووی سوریا وتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، دیپلۆماتکار و سیاسیيەکان بڕیار لەسەر داھاتووی ئەو وڵاتە دەدەن.