سه‌رۆكی كۆریای باكوور سه‌رۆكی كۆریای باشوور بانگهێشتی پیۆنگ یانگ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، به فه‌رمی مون جێ-ئین سه‌رۆكی كۆریای باشوور بانگهێشتی پیۆنگ یانگ ده‌كات تا له نزیكترین كاتی گونجاو‌دا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام بدات.
ئاژانسی هه‌واڵی "یۆنهاپ"ـی كۆریای باشوور سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 10/2/2018 رایگه‌یاند: "كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه كه له رێگه‌ی كیم ی‌و-جۆنگی خوشكه بچووكه‌كه‌ی كه ئێستا به سه‌ردانێك له سیۆله، داوای له سه‌رۆكی كۆریای باشوور كردووه تا سه‌ردانی پێونگ یانگ بكات".
خوشكه بچووكه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون، كه بۆ یه‌كه‌مین جاره ده‌چێته كۆریای باشوور، له‌گه‌ڵ شاندێكی وڵاته‌كه‌یدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆریای باشووره‌وه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی پێشوازیان لێكراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی "كیۆدۆ"ـی ژاپۆنی له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی كۆریای باشوور به‌ڵێنیداوه له كات وده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا سه‌ردانی پیۆنگ یانگ بكات و بانگھێشتنامه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئونی قه‌بووڵ كردووه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆریای باشوور، داوای له كۆریای باكوور كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكایش ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن.