تره‌مپ: کۆمەڵێك دز عێراق بەڕێوەدەبەن
K24 - ھەولێر
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مریكی، ساڵی رابردوو له‌كاتی سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی و شاندێكی عێراقی بۆ واشنتن و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تره‌مپ، له كۆشكی سپی، تره‌مپ له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاندووه، كه گه‌وره‌ترین شاندی دزی بینیووه.
به‌رپرسێكی پێشووی ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌و گۆڤاره‌ی راگه‌یاندووه: "له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و شانده عێراقییه‌كه، تره‌مپ به كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی گوتووه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ گرووپێكی دزی زۆر لێهاتوو كۆبوومه‌وه".
گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه‌دا: "تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له‌ساڵی 2014وه واشنتن بڕی 1.7 ملیار دۆلاری وه‌كو هاوكاری مرۆیی داوه‌ته عێراق، به‌ڵام به‌رپرسانی عێراقی بۆ خۆیان بردووه".
ئه‌م راپۆرته میدیاكانی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی داهاتوو له كوێت كۆنفڕانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری دارایی و مرۆیی بۆ عێراق دابین بكه‌ن.
لە مانگی ئاداری ساڵی 2017، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە كۆشكی سپی چاوی بە حەیدەر عەبادی و شاندێكی عێراق كەوت.