ئه‌مریكا زانیاری نوێ له‌سه‌ر به‌غدادی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مریكا كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت قسه‌یان بۆ كه‌ناڵی CNNـی ئه‌مریكی كردووه، ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، به‌هۆی بۆمبابارانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بریندار بووه‌و ماوه‌ی 5 مانگ نه‌یتوانیوه وه‌ك رێبه‌ری رێكخراوه‌كه ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌ببات.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریكا كه قسه‌یان بۆ كه‌ناڵه ئه‌مریكییه‌كه كردووه‌و داوایانكردووه ناویان نه‌هێنرێت، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه یه‌كه‌مین كه‌سی داواكراوه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌و كاته‌ی به‌ر بۆمبابارانه‌كه كه‌وتووه، له ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری شاری ره‌قه‌ی سووریا بووه.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه پشتی به‌و راپۆرتانه به‌ستووه كه له‌لایه‌ن ده‌ستگیركراواكانی داعش و ئاواره‌كانی باكووری سووریا ده‌ست هه‌واڵگری ئه‌مریكا كه‌وتوون. ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه، برینه‌كانی به‌غدادی نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی، به‌ڵام خستوویه‌تییه دۆخێكه‌وه نه‌یتوانیوه رۆژانه سه‌رپه‌رشتی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعش بكات.
هه‌ر بۆیه داعش له‌و كاتانه‌دا له سه‌روبه‌ندی له‌ده‌ستدانی شاری مووسڵ و ره‌قه‌دا بوو. به‌ڵام روون نییه به‌غدادی به‌هۆی بۆمبابارانی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌ركه‌وتووه، یان چاودێری كراوه‌و به‌وردی كراوه‌ته ئامانج و ئه‌و لایه‌نیشی مووشه‌كه‌كه‌ی ئاراسته كردووه هێشتا دیار نییه كێیه.
به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی زانیاری ورد ده‌رباره‌ی برینداربوونی به‌غدادی، به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆیان روون نه‌بووه‌ته‌وه كه به‌هۆی بۆمبابارانی فڕۆكه‌كانی رووسیاوه بریندار بووه یان فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا، چونكه فڕۆكه‌كانی رووسیاش له‌و ناوچانه‌دا بۆمبابارانیان كردووه. به‌تایبه‌تی رووسیا رۆژی 28/5/2017 رایگه‌یاند: "به‌هۆی بۆمبابارانی فڕۆكه‌كانی رووسیاوه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش له ده‌وروبه‌ری ره‌قه كوژراوه".
په‌یوه‌ست به چاره‌نووسی به‌غدادی، ئه‌بوعه‌لی به‌سری، سه‌رۆكی شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و دژه تیرۆری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، زانیاری نوێی له‌باره‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش ئاشكرا كردووه و گوتوویه‌تی: "شایه‌تی و به‌ڵگه‌ی زۆرمان هه‌یه كه بارودۆخی ته‌ندرووستی و ده‌روونی ئیبراهیم عه‌واد سامه‌ڕائی، كه به "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" ناسراوه تێكچووه‌و به‌مدواییانه براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی داعش له ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی سووریا. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له رووی ده‌روونی و هه‌م ئه‌و برین و ئێسكانه‌ی قاچی كه پێشتر به‌هۆی برینداربوونه‌وه شكابوون چاره‌سه‌ر بكرێت و توانای رۆیشتنی نه‌هێشتووه".
ئه‌و به‌رپرسه باڵا هه‌واڵگرییه‌ی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی عێراقی گوتووه: "هێشتا ئه‌و تاوانباره له‌ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی سووریایه و نزیكه له سنووره‌كانی عێراق، هه‌ر له‌و ناوچه‌یه و بۆ هیچ شوێنیكی دیكه راینه‌كردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "زانیاری و به‌ڵگه‌مان له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانمان له‌ناو داعش به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌و له‌و قسانه‌ی ده‌یكه‌ین هیچ گوومانمان نییه كه تا ئه‌مڕۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌ره‌كانی له‌ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی سووریادان و له دوارۆژه‌كانی ژیانیدایه".
ئه‌بو عه‌لی به‌سری بارودۆخی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به مه‌ترسیدار ناوبردووه‌و ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی به‌هۆی چاودێریكردنی شانه‌ی باز و شیكردنه‌وه و ئاشكرابوونی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه ژیانی له مه‌ترسیدایه، جگه له‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌یش بووه".
یه‌كه‌مین جار نییه به‌رپرسێكی هه‌واڵگری ناوخۆیی یان جیهانی قسه له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی درووست له‌باره‌ی شوێنی رێبه‌ره‌كه‌ی داعش رانه‌گه‌یه‌نراوه.