سلێمانی له عه‌بادی بێ‌ئومێد ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات و گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵبگرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/2/2018 ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه رایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ینین ده‌رگای قوتابخانه‌كان داده‌خرێن و خزمه‌تگوزارییه‌كان پاشه‌كشه‌یان كردووه و مه‌ترسی ئه‌وه‌شیمان هه‌یه له داهاتوودا دامه‌زراوه حكومییه‌كانی دیكه‌ش دابخرێن، بۆیه به پێویستمان زانی، له‌باره‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران به حكومه‌ت و گه‌لی كوردستانی داوه، په‌یامێك ئاراسته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی، به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێین: "ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌گوێره‌ی یاساكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی هاووڵاتیانی سنووری ئیداره‌ی پارێزگاكان ده‌كه‌ن، ئێمه‌یش وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌م په‌یامه ئاراسته‌ی ئێوه ده‌كه‌ین و په‌یوه‌سته به‌و به‌ڵێنانه‌ی خۆت داوته له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی و مافی جووتیارانی هه‌رێم و به‌رده‌وام له كۆنگره‌ی میدیایی هه‌فتانه‌ی خۆتدا قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كه‌یت و به‌ڵێنت به گه‌ل و حكومه‌تی كوردستان و جیهانداوه كه گه‌لی كوردستان برسی ناكه‌ن".
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین گووتی: "به‌ڵام به‌داخه‌وه، سه‌ره‌ڕای برسیكردن، هه‌موو لایه‌نه‌كانت نیگه‌ران و بێ هیوا كرد، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پاساوی وردبینی ناوی فه‌رمانبه‌ران، بونه‌ته هۆی نه‌مانی متمانه له‌نێوان كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "سیستمی بایۆمه‌تری شێوازێكی گرنگه بۆ وردبینیكردن له ناوی فه‌رمانبه‌ران، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه عێراقین و خاوه‌ن مافی یه‌كسانین له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه، داواكارین په‌له بكه‌ن له هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، چونكه زۆر گرنگه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویسته و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشن و نه‌خۆشی قورسیان هه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویستیان به چاره‌سه‌ره ".