به‌م هه‌شت رێگه‌یه خۆت له تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره بپارێزه
K24 - هه‌ولێر:
زانایان و پسپۆڕانی بواری ته‌ندرووستی، هه‌شت ئامۆژگاری ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه ده‌توانرێت له رێگه‌یه‌وه مرۆڤ خۆی له تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره به‌دوور بگرێت.
1- خواردنی زه‌لاته‌ی جۆراوجۆر
به گشتی خواردنی زه‌لاته، له خاس، خیار، گێزه‌ر، ته‌ماته، سیر و پیاز پێكدێت، به زیادكردنی كه‌وچكێك سركه، وا ده‌كات جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌متر شه‌كر هه‌ڵبمژێت.
2- ئه‌نجامدانی وه‌رزش به تایبه‌تیش رێكردن
رۆیشتن به پێ، به شێوه‌یه‌كی رۆژانه بۆ ماوه‌ی 30 خووله‌ك، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی چاككردنی سیسته‌می خۆراكی ته‌ندرووسته بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، یه‌كێكیشه له شێوازه‌كانی خۆپاراستن له نه‌خۆشی شه‌كره.
3- خواردنی دانه‌وێڵه به گشتی
پسپۆڕانی ته‌ندرووستی، ئاماژه به رۆڵی ئه‌و خۆراكانه ده‌كه‌ن، كه مرۆڤ له شه‌كره دوور ده‌خه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه ریشاڵیان زۆره، وه‌ك گه‌نم، جۆ و شۆفان، چونكه رێژه‌ی شه‌كر له جه‌سته كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
4- خواردنه‌وه‌ی قاوه
خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ قاوه به شێوه‌یه‌كی رۆژانه و به‌بێ شه‌كر، مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره به رێژه‌ی 29% كه‌مده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و ماددانه‌ی له‌ناو قاوه‌دا هه‌ن، دژه‌ئۆكسانن.
5- زیادكردنی دارسین بۆ ناو خۆراك
دارسین رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره، به جۆرێك هه‌ندێك جار ده‌گاته 48%، بۆیه باشتره به گشتی و به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م له زۆربه‌ی خواردنه‌كان به‌كاربهێنرێت.
6- دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌كێشان
جگه‌ره‌كێشان له دیارترین هۆكاره‌كانی تووشبوونه به نه‌خۆشی شه‌كره.
7- دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی خێرا
دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه خێراكان، وه‌كو پیتزا، په‌تاته‌ی سووركراوه، بورگه‌ر و خواردنه‌كانی هاوشێوه، به كارێكی گرنگ داده‌نرێت، چونكه ئه‌و خواردنانه رێژه‌ی كۆلیسترۆل له خوێندا به‌رزده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته بۆ ناجێگیری له ئاستی ئه‌نسۆلین و وا ده‌كات جه‌سته له تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره، نزیك بكاته‌وه.
8- هێمن و ئارامبه و له دڵه‌ڕاوكێ خۆت بپارێزه
دووركه‌وتنه‌وه له دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی له ژیانی رۆژانه‌دا و ئه‌نجامدانی یۆگا و ئه‌و وه‌رزشانه‌ی ده‌بنه هۆی ئاسووده‌یی ده‌روونی و جه‌سته‌یی، به باشترین رێگه داده‌نرێت بۆ خۆپاراستن له تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره.
سه‌رچاوه: RT