رووسيا: به‌بێ كورد قه‌یرانی سووریا چاره‌سه‌ر نابێت
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، به‌بێ به‌شداری كورد، قه‌یرانی سووریا چاره‌سه‌ر نابێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، كورد به‌شێكی سه‌ره‌كی سووریایه و تا ئێستاش وڵاته‌كه‌ی پشتگیری له به‌شداریكردنی كورد ده‌كات له دانوستانه‌كان.
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه كار ده‌كات له سووریا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته.
سێرگی لاڤرۆڤ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كانی ناو سووریا له‌به‌رچاو بگرێت، كه رۆڵیان له‌ناو قه‌یرانه‌كه‌دا بووه‌ته هۆی بێبایه‌خبوونی بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به قه‌یرانی سووریا.