توركيا پێشنيازى كشانه‌وه‌ى كوردى بۆ رۆژهه‌ڵاتى فورات راده‌ستى ئه‌مريكا كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، توركيا پێشنيازى كشانه‌وه‌ى يه‌په‌گه‌ى بۆ رۆژهه‌ڵاتى فورات راده‌ستى ئه‌مريكا كردووه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، توركيا داوايكردووه، هێزى كورد له رۆژئاواى فورات به گشتى پاشه‌كشێى پێ بكرێت و بچێته رۆژهه‌ڵاتى فورات، كه بنكه و باره‌گاى هێزه ئه‌مريكاييه‌كانى لێيه.
به گوێره‌ى پێشنيازه‌كه، توركيا داواشى له ئه‌مريكا كردووه، كورد له منبج نه‌مێنێت و سوپاى توركيا و هێزه ئه‌مريكاييه‌كان له شاره‌كه جێ‌گير بكرێن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌مريكا به توركياى راگه‌ياندووه، پێشنيازه‌كه‌يان به گرنگييه‌وه سه‌ير ده‌كرێت.
دوێنێ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسن سه‌ردانى توركياى كرد.
له‌و سه‌ردانه‌يدا، تيلرسن و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه.
سه‌رۆكايه‌تى توركيا بڵاويكرده‌وه، له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى تيلرسن و ئه‌ردۆغاندا، باسى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به عێراق و سووريا و په‌يوه‌ندى دوو لايه‌نه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كراوه.
روونيشيكرده‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا ئه‌ردۆغان "زۆر به روونى" باسى خواست و ئامانجى توركياى له باره‌ى ئه‌و پرسانه‌وه كردووه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، تيلرسن گفتوگۆى "ئه‌رێنى و راشكاوانه‌ى" له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ئه‌نجامداوه.
گوتيشى: "هيوادارين له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌يمانه‌مان له ناتۆ پێشكه‌وتنى به‌رچاو له وتوێژه‌كانمان به‌ديبێن".
دوێنێ پێنجشه‌ممه، توركيا رايگه‌ياند، داوايان له ئه‌مريكا كردووه، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له ريزى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌ربكه‌ن.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه دامه‌زراوه و هێزى يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه به بڕبڕه‌ى پشتى ئه‌و هێزانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه پشتيوانيان لێده‌كرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ له به‌يروت، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا وه‌ڵامى توركياى دايه‌وه سه‌باره‌ت به پڕچه‌ككردنى يه‌په‌گه و گوتى: "ئه‌مريكا ناتوانێت چه‌كى قورس له يه‌په‌گه وه‌ربگرێته‌وه، چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مريكا چه‌كى قورسى به يه‌په‌گه نه‌داوه".
كه‌ناڵى سى ئێن ئێن، له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان و تيلرسنه‌وه ئاشكرايكردووه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه سێ كاتژمێر و چاره‌كێكى خاياندووه و وه‌رگێڕيشيان له‌گه‌ڵ نه‌بووه و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ خۆى كارى وه‌رگێڕانى كردووه.
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردووه‌وه به به‌شدارى سه‌دان تانك و زرێپۆش و فڕۆكه‌ى جه‌نگى و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ زياتر له 30 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره ئيسلامييه‌كانى سووريا هێرشى بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه.