به‌ڤیدیۆ.. ئه‌گه‌ر كامێرا تۆماری نه‌كردبا هه‌رگیز باوه‌ڕت نه‌ده‌كرد چۆن له‌مردن رزگاریبوو
K24- هه‌ولێر:
منداڵێك به موعجیزه رزگاری ده‌بێت، كه‌وته ژێر ئۆتۆمۆبیلی مامی و به‌سه‌ریدا رۆییشت دواتریش هه‌ستاوه سه‌رپێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئازارێكی پێبگات.
گرته‌ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئه‌و رووداوه ئه‌مڕۆ 16 شوباتی 2018 له یه‌كێك له كامێراكانی ناوچه‌ی بالهۆكای سه‌ر به شاری بهسانتا كاتارینای به‌رازیل تۆماركراوه و، له دیمه‌نه‌كاندا منداڵێك نیشان ده‌دات كه وه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه ناوی "كالب"ـه و له‌به‌رده‌م ئۆتۆمۆبیلی مامی دانیشتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له مه‌ترسی مه‌رگ بكاته‌وه.
ئه‌وكاته‌ی كالب خه‌ریكی یاریكردنه له‌به‌رده‌م ئۆتۆمۆبیله‌كه، باوكی كالب له‌گه‌ڵ براكه‌ی كه شۆفێری ئۆتۆمۆبیلهكهیه خه‌ریكی قسه‌كردنن و ئاگاداری ئه‌وه نین كه كالب له‌به‌رده‌م ئۆتۆمۆبیله‌كه دانیشتووه، كاتێك شۆفێری ئۆتۆمۆبیله‌كه ده‌ست به‌لێخوڕین ده‌كات، كوڕی براكه‌ی نابینێت، له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه كالب هه‌وڵ ده‌دات رابكات، به‌ڵام فریای خۆی ناكه‌وێت و دووباره ده‌كه‌وێته ژێر ئۆتۆمۆبیله‌كه‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیاره، منداڵه‌كه به موعجیزه رزگاری ده‌بێت، كاتێك ده‌كه‌وێته‌وه ژێر ئۆتۆمۆبیله‌كه، تایه‌كانی ئۆتۆمبیله‌كه به‌هه‌ردوو لاته‌نیشته‌كانیدا ده‌ڕۆن، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هیچ به‌شێكی له‌شی كالب بكه‌وێت و، دوای ره‌تبوونی ئۆتۆمۆبیلهكهش منداڵه‌كه دووباره به‌سه‌لامه‌تی هه‌ڵده‌ستێته‌وه سه‌رپێ و به‌ره‌و باوه‌شی باوكی راده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، دایكی كالب به رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی راگه‌یاندووه، "ئه‌وكات مامی منداڵه‌كه‌م له‌ماڵه‌وه بوو، منیش قسه‌م له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌كرد كاتێك به‌ره‌و سندووقی سه‌یاره‌كه چوون، كالبیش له‌گه‌ڵیان چووه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام هیچ كامێكمان نه‌مانده‌زانی چی رووده‌دات، ئه‌وكاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م له كۆگاكه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پولی ئۆتۆمۆبیل بوو، مامی منداڵه‌كه‌م بانگی كرد و پێی گوت من ده‌ڕۆم، هاوسه‌ره‌كه‌شم چووه به‌رده‌رگا و پێی‌گوت خوات له‌گه‌ڵ".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له‌و كاته‌دا هاوسه‌ره‌كه‌م منداڵه‌كه‌می له‌ژیر ئۆتۆمۆبیله‌كه بینی، كه دواتر به‌ره‌و باوه‌شی باوكی رایكرد".
له دوا قسه‌كانیدا دایكی كالب ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "كاتێك دووباره سه‌یری كامێرای چاودێریمان كرده‌وه، زانیمان كه ئۆتۆمۆبیلی برای هاوسه‌ره‌كه‌م به‌سه‌ر كوڕه‌كه‌مدا رۆییشت، ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا شوختێكیش له كوڕه‌كه‌م نه‌بووه و به‌سه‌لامه‌تی له‌و رووداوه رزگاری بووه".