رێبه‌ری قاعیده هه‌ڕه‌شه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یمه‌ن زه‌واهری، رێبه‌ری رێكخراوی قاعیده، له دووه‌م په‌یامیدا له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا كه ئاراسته‌ی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی كردووه، داوای ئه‌نجامدانی توندوتیژی له میسر ده‌كات و هانیان ده‌دات له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا كه مانگی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت، "رژێمی میسر بڕوخێنن".
په‌یه‌ماكه‌ی زه‌واهری هاوكاتی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی سه‌ربازیی میسره بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی سینا، پێش ئه‌وه‌ی له 26 تا 28ـی ئادار هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجامم بدرێت.
ئه‌یمه‌ن زه‌واهری به ره‌چه‌ڵه‌ك میسرییه و له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه مێژووی تۆماركردنی دیارنییه، داوا له هه‌مووان ده‌كات كار بۆ رێشه‌كێشكردنی رژێمی میسر بكه‌ن و به "لاده‌ر و كافر و گه‌نده‌ڵ" تۆمه‌تباریان ده‌كات.
رێبه‌ری قاعیده ده‌ڵێت: "به هه‌موو رێگاكانی "جیهاد" به چه‌ك و به‌یاننامه و ماڵ و گیان و قسه و كار و هه‌ڵكوتانه سه‌ر دامه‌زراوه‌كان و خۆپیشاندان و مانگرتن، كار بۆ رووخاندنی رژێمه‌كه بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده رێبه‌ری قاعیده به‌توندی ھێرش ده‌كاته سه‌ر میسر، به‌ڵام رێكخراوه‌كه به‌رپرسیارێتی خۆی له هیچ یه‌كێك له‌و كرده توندوتیژیانه‌ی ئه‌م ماوانه‌ی دوایی رانه‌گه‌یاندووه كه له‌و وڵاته‌دا روویانداوه. ته‌نها گرووپێكی نزیك یان په‌یوه‌ست به قاعیده نه‌بێت، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو له بیابانه‌كانی میسر ھێرشیان كرده سه‌ر پۆلیس و به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌و ھێرشه راگه‌یاندبوو.