لە میونشن شاندی ھەرێمی كوردستان و عەبادی كۆبوونەوە

كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن
kurdistan24.net

K24 - میونشن

 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میونشن كۆبوونەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە میونشن رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە میانی بەشداری كردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە".

لە پەراوێزی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، چەندین دیداریان لەگەڵ سەركردە و دیپلۆماتكارانی وڵاتان ئەنجامداوە، لەوانە لەگەڵ ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كۆبوونەوە، باسیان لە شەڕی دژی تیرۆر و رێكارەكانی رووبەرووبوونەوەی كرد و جەختیان لە ھەماھەنگی ھەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا كردەوە.

دوێنێ 54مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا بە بەشداری نزیکەی 600 سەرۆك، سەرکردە، سیاسەتڤان، پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسی جیهان ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد و ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت.