شاندێكی ھەرێمی كوردستان بانگێشتی مۆسكۆ ده‌كرێت
K24 - مۆسكۆ
بریاره رۆژانی 19 ئه‌م مانگه لە رووسیا كۆنفرانسێك له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستەوە به‌ڕێوه‌بچێت، كۆنفرانسه‌كه له‌لایه‌ن ڤه‌ڵدای كلوب و په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتناسی نزیك له كۆشكی كرێمل به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت، كه چه‌ندین گه‌وره به‌رپرس و توێژه‌ری ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووسیا و 30 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان به‌شدارده‌بن و پێشهات و رووداوه گه‌رمه‌كان و رۆڵی رووسیا له ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له رۆژی دووه‌می كۆنفرانسه‌كه پانێڵێك له باره‌ی پرسی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رووسیا شاندێكی هه‌رێمی كوردستانی به‌فه‌رمی بانگێشتی كۆنفرانسه‌كه كردووە.
ڤیتالی نائومكین، سه‌رپه‌شتیاری كۆنفرانس بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێمه گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه له‌باره‌ی پێشهات و رووداوه گه‌رمه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین، به وردی سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر كێشه‌كانی سووریا و لیبیا و یه‌مه‌ن و پرسی كورد، بۆ ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی رۆڵ و كاریگه‌ری كاره‌كته‌ره گرنگه‌كانی ناوچه‌كه، چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و شرۆڤه‌كاری نێوده‌وڵه‌تی بانگهێشت كراون بۆ كۆنفرانسه‌كه، كه ئامانج لێی سوود وه‌رگرتنه له دید و سه‌رنجی سیاسییه‌كان و پسپۆران كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر سیاسه‌تی رووسیا له داهاتوودا".
رووسیا له رێگەی ئه‌م كۆنفرانسه‌وه ده‌خوازێت، به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌تر شوێن پێی خۆی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌هێزتر بكات.
ئێلینه كلیمیۆنه‌ڤه، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ڤه‌ڵدای كلوب دەڵێت: "له كۆنفرانسه‌كه‌دا نوێنه‌رانی 30 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌ورووپا و رووسیا و چین به‌شدار ده‌بن، له نێویاندا سێرگی لاڤررۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له پانێله‌كاندا قسه‌یان ده‌بێت، ناونیشانی كۆنفرانسه‌كه‌مان رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، یاریكه‌ر له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، كه تێیدا رۆڵی رووسیا له‌م ناوچه‌یه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێ، ئاشكرایه كه رووسیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا رۆڵێكی كارای بینی له هاوكاریكردن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌م كۆنفرانسه‌ش بۆ تاوتوێكردنی سووریای دوای شه‌ڕ و هێوركردنه‌وه‌ی ململانێكانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و پرسی هه‌ره هه‌ستیاری كوردستان ده‌بێت".
كۆنفرانسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رۆژی 19 شوبات ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. رۆژی دووه‌می كۆنفرانس پانێلێك له ژێر ناوی چاره‌نوسی كورد، پرسی سه‌ره‌كی، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندێكی‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا دەكات.