ڤاڵڤێردی لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی چێڵسی راگه‌یاند
ئێرنستۆ ڤالڤێردی راهینه‌ری بارسێلۆنا به‌فه‌رمی لیستی تیپه‌كه‌ی بۆ گه‌شته‌كه‌ی له‌نده‌ن راگه‌یاند كهوابڕیاره سێشه‌ممه ببنه میوانی چێڵسی.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 18 شووباتی 2018، بارسێلۆنا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بارسێلۆنای بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی چێڵسی بڵاو كرده‌وه.
له لیسته‌كه‌ی ڤالڤێردی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاندرێ گۆمێز و دێنیس سوارێز و تۆماس فێرمایلینی به‌رگریكاری به‌لجیكی ده‌بینرێت، له‌به‌رامبه‌ردا نیسڵن سیمیدۆ به‌هۆی راگیرانه‌وه ناتوانێت له‌م یارییه ئاماده‌بێت، هاوكات كۆتینیۆ به‌هۆی یاریكردن بۆ لیڤه‌رپوول ناتوانێت له یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ یاری بۆ بلاوگرانا بكات.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه ڤالڤێردی به پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات جگه له پاولینیۆی بڕازیلی كه ره‌نگه بۆ ئه‌و یارییه یه‌ده‌گ بێت.
رۆژی سێشه‌ممه بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی چێڵسی و بۆ ئه‌و یارییه‌ش جونێت شاكیری توركی ناوبژیوانییه‌تی یارییه‌كه ده‌كات.