"پارتی لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان نییە"
K24 - ھەولێر
پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا دهكات له زووترین كاتدا ههڵبژاردنهكانی كوردستان ئهنجام بدرێت و مانگی داهاتووش وادهكهی یهكلایی بكرێتهوه.
خهسرۆ گۆران، بهرپرسی دەزگای ههڵبژاردنهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له بهرنامهی باسی رۆژ، به كوردستان24 راگهیاند: "پارتی لهگهڵ دواخستنی ههڵبژاردنهكانی كوردستان نییه و داواش دهكات له ماوهی مانگی داهاتوو وادهی بەڕێوەچوونی ههڵبژاردنهكان یهكلایی بكرێتهوه".
گوتیشی: "ئێمە وەك پارتی، لەگەڵ ئەوەدابووین ھەڵبژاردنەكانی كوردستان لەكاتی خۆی بكرێت، كە دەبوایە لە كۆتاییەكانی ساڵی2017 بكرابوایە، بەڵام لەبەر بارودۆخی كوردستان و داگیركردنی كەركووك بەتایبەتی نەتوانرا ھەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا بكرێت، دوای ئەوە ئێمە لەگەڵ ئەوەدابووین ئەمساڵ ھەڵبژاردنەكانی كوردستان پێش ھەڵبژاردنەكانی عێراق بكرێت، چونكە ماوەی پەرلەمان و حكومەتی ئێستای كوردستان تەواو بووە، بەڵام پارتی ناتوانێ بە تەنیا بڕیاربدات، وادیار بوو ھەندێك لایەنی دیكە نەیان دەویست بڕیار لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان بدرێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "رەنگە زۆر لایەنی سیاسی كوردستان، چاوەڕێی ئەوە بكەن لە ھەڵبژاردنەكانی عێراق، قەبارەی خۆیان و رێژەی دەنگەكانیان بزانن، بۆیە پێیان باش نییە ھەڵبژاردنەكانی كوردستان پێشتر ئەنجام بدرێت".
ئەمە لەكاتێكدایە، لە دوو مانگی رابردوودا چەندین جار سەرۆكایەتی حكوومەتی ھەرێم و پەرلەمانی كوردستان و كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان، بۆ دیاركردنی رۆژی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان كۆبوونەتەوە، بەڵام نەتوانرا بڕیار بدرێت، كە ھەڵبژاردنەكانی كوردستان پێش ھەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجام بدرێت.
H.M