رۆژنامه‌يه‌كى به‌ريتانى: كارمه‌ندانى UN نزيكه‌ى 60 هه‌زار تاوانى ده‌ستدرێژى سێكسيان بۆ سه‌ر منداڵ و ئافره‌تان ئه‌نجامداوه

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى سه‌نى بريتانى بڵاويكرده‌وه، كارمه‌ندانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، له ماوه‌ى ده‌يه‌ى رابردوودا، نزيكه‌ى 60 هه‌زار، تاوانى ده‌ستدرێژى سێكسيان بۆ سه‌ر منداڵان و ئافره‌تان ئه‌نجامداوه.
به‌ڕێوبه‌رى پێشووى هه‌ماهه‌نگى فرياكه‌وتنى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، ئه‌ندرۆ ماكلۆيد، به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، "ئه‌و دڕندانه، پيشه‌كانى خۆيان له دامه‌زراوه‌كانى فرياگوزارى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، به‌كارهێناوه، بۆ گه‌يشتن به منداڵان و ئافره‌تانى بێده‌ره‌تان و هه‌ژار".
گوتيشى: "ده‌يان هه‌زار فه‌رمانبه‌رى بوارى فرياگوزارى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له جيهاندا، ئاره‌زووى سێكسيان بۆ منداڵان هه‌يه. ته‌نيا پۆشينى كراسێك كه درووشمى يونيسێفى به‌سه‌ره‌وه‌يه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س لێيان نه‌پرسێته‌وه خه‌ريكى چين، چيان ده‌وێت ده‌يكه‌ن. به بێ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تێك هه‌بێت بۆ لێپرسينه‌وه له ره‌فتاره‌كانيان".
به گوێره‌ى مه‌زنده‌ى ماكلۆيد، ژماره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، كه گێچه‌ڵى سێكسيان به منداڵان كردووه، ده‌گاته نزيكه‌ى 33 هه‌زار كه‌س.
هه‌روه‌ها گوتى: "ديارده‌كه وه‌ك په‌تايه‌ك له بوارى كاركردنى رێكخراوه‌كانى فرياگوزارى له هه‌موو جيهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر