ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پرۆژه بڕیاری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی له سووریا په‌سه‌ند كرد
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه بڕیاری تایبه‌ت به راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیان له ته‌واوی سووریا په‌سه‌ند كرد.
پرۆژه بڕیاره‌كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كرێت و ماوه‌ی 30 رۆژ ده‌خایه‌نێت، هاوكات غۆته‌ی رۆژهه‌ڵاتیش ده‌گرێته‌وه.
پرۆژه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتی كوه‌یت و سوید گه‌ڵاڵه‌كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و ره‌وشه ئاڵۆزه‌ی هه‌ندێك ناوچه‌ی سووریا بهێنێت، كه هه‌ندێك به دۆزه‌خی سه‌ر زه‌مین وه‌سفی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش له غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات.
پرۆژه بڕیاره‌كه، جموجۆڵی كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كانیش له خۆده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كان بگه‌نه ته‌واوی سووریا، به غۆته‌ی رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، مۆسكۆ ده‌سته‌به‌ری ته‌واوی ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆن ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانی دیمه‌شق بۆردومان نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر رازیبوونی رووسیایه بۆ ده‌نگدان به پرۆژه بڕیاری رایگه‌یاندنی ئاگربه‌ست.