توركیا پێشوازی لە ئاگربەستی سووریا دەكات
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی پێشوازی لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات بۆ ئاگربەست لە سووریا.
حامی ئاكسۆی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند: "به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین بۆ "ئاگربه‌ستی مرۆیی" له سووریا".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێت: "برسیكردنی هاووڵاتییانی سڤیل وه‌ك چه‌كێك قبووڵكراو نییه. به‌ته‌واوی پشتگیری بڕیاره‌كه ده‌كه‌ین كه ئاماژه به جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی پڕۆژه بڕیاری ژماره‌ی 2268ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات".
حامی ئاكسۆی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: "توركیا پشتگیری هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی لەبارەی دۆخی سووریا دەكات له سه‌روویانه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لە كۆبوونەوەی دوێنێ 24/2/2018 به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه بڕیاری تایبه‌ت به راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیان له ته‌واوی سووریا په‌سه‌ند كرد. پرۆژه بڕیاره‌كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كرێت، ماوه‌ی 30 رۆژ ده‌خایه‌نێت، هاوكات غۆته‌ی رۆژهه‌ڵاتیش ده‌گرێته‌وه. پرۆژه بڕیاره‌كه، جموجۆڵی كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كانیش له خۆده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كان بگه‌نه ته‌واوی سووریا.
سەرچاوە: ئەنادۆڵ
H.M