يه‌ڵدرم: 350 هه‌زار ئاواره ده‌گه‌ڕێنينه‌وه عه‌فرين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، بن عه‌لى یه‌ڵدرم رایگه‌یاند، "دواى گرتنى عه‌فرين و پاككردنه‌وه‌ى له تيرۆريستان، 350 هەزار ئاواره ده‌گه‌ڕێنينه‌وه عه‌فرين و له خاكى خۆيان نيشته‌جێيان ده‌كه‌ينه‌وه".
ئه‌مڕۆ له میانی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كدا، له كۆجا عه‌لی، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، بن عه‌لى يه‌ڵدرم گوتارێكی پێشكه‌شكرد و تێيدا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد, سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى له ميانى ئۆپراسيۆنى قه‌ڵغانى فوراتدا توانيويانه ناوچه‌كان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و خه‌ڵكى ئاواره‌يان بۆ بگێڕنه‌وه.
بن عه‌لى يه‌ڵدرم گوتيشى: "دوای ئەوەی ناوچەکە بە تەواوی لە پەکەکە و پەیەدە و یەپەگە و داعش پاککرایەوە، ، ئەوانەی ماڵوحاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و لە تورکیا میواندارمان کردوون کە 350 هەزار عەفرینین، دەگەڕێنەوە خاکی خۆیان، لەوێ بەردەوام دەبن".
یه‌ڵدرم سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه تورکیا لە ناوچەکەدا تەنها بەوەوە ناوەستێت کە "یەکپارچەیی خاکی خۆی بپارێزێت و ئاسایشی گیانی ماڵی هاووڵاتییانی بپارێزێت، هاوکات پاڵپشتیەکی باش دەکات بۆ لابردنی ناسەقامگیری ناوچەکە".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "هێزه ئیمپریالییه‌كان كه پڕۆژه‌ی داگیركارییان به‌ده‌سته‌وه‌یه به ناوی ئه‌وه‌ی كه گوایه 'سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌دی ده‌هێنن' هه‌نگاوێكی جددییان نه‌ناوه بۆ سه‌قامگیری له سووریا و له ناوچه‌كه و له خه‌می خه‌ڵكدا نه‌بوون. ته‌نها یه‌ك ریزپه‌ڕ نه‌بێت ئه‌ویش توركیایه".
توركيا پێى وايه، كورد له شارى عه‌فرين كه‌مينه‌يه و زۆرينه‌ى عه‌ره‌ب و توركمانه و دژى ئه‌وه‌يه ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى شاره‌كه به‌ده‌ست كورده‌وه بێت.
هێرشى سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى ئه‌نقه‌ره، بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين، له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 ه‌وه ده‌ستيپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ڕ