ئه‌نقه‌ره: بڕيارى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى ئاگربه‌ستى سووريا عه‌فرين ناگرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، وته‌بێژى حكومه‌تى توركيا، به‌كر بۆزداغ رايگه‌ياند، بڕيارى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له باره‌ى ئاگربه‌ستى سوورياوه، هيچ كاريگه‌رييه‌ك له‌سه‌ر هێرشه‌كانى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ناكات.
دوێنێ، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، پڕۆژه بڕيارێكى كوه‌يت و سويدى تاوتوێكرد، كه تايبه‌ت بوو به داواكردنى وه‌ستاندنى كرده‌وه سه‌ربازييه‌كان له سووريا و لابردنى گه‌مارۆ له‌سه‌ر غوته‌ى خۆرهه‌ڵات له ده‌وروبه‌رى ديمه‌شق، بۆ ماوه‌ى 30 رۆژ.
به‌كر بۆزداغ، گوتيشى: "ئامانجى ئۆپراسيۆنى عه‌فرين له‌ناوبردنى تيرۆريستانه و پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌يه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكى ناوچه‌كه له فشار و ده‌سه‌ڵاتى تيرۆريستان رزگار بكه‌ين".
هێرشى سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى ئه‌نقه‌ره، بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين، له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 ه‌وه ده‌ستيپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كه، غوته‌ى خۆرهه‌ڵات، كه دوايين پێگه‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريايه له نزيك ديمه‌شق، رووبه‌ڕووى هێرشێكى چڕى هێزه سه‌ربازييه‌كانى سووريا بووه‌ته‌وه.
رووسيا له هێرشه‌كانى سوپاى سووريا بۆ سه‌ر غوته‌ى خۆرهه‌ڵات پشتيوانى ئاسمانى سووريا ده‌كات و به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييه‌كان تا ئێستا زياتر له 400 كه‌س كوژراوون و زياتر له هه‌زار كه‌س بريندار بوون.
غوته‌ى خۆرهه‌ڵات به يه‌كێك له ناوچه "نيمچه ئارامه‌كان" هه‌ژمار ده‌كرا، كه له ميانى رێككه‌وتنى ئه‌ستانه له 2017 بڕيارى له‌سه‌ردرابوو.
له 2012ه‌وه سوپاى سووريا گه‌مارۆى ئه‌و ناوچه‌يه‌ى داوه و رێگه به هاتوچۆى به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له ناوچه‌كه نادات.
ئ.ر