"ساڵح موسلیم دادگایی دەكرێت"

یەپەگە: دەستگیركردنی موسلیم نا یاساییە

K24 - ھەولێر

جێگری سەرۆک وەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە چیك دادگایی دەکرێت.

بەکر بۆزداخ، جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەپێی زانیارییەکانیان ئەمڕۆ لە چیک ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە لە چیك دادگایی دەکرێت و بڕیار لەسەر دۆسیەکەی دەدرێت".

دوێنێ 25 شوباتی 2018 هەواڵی دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان چیك بڵاوکرایەوە و بەرپرسانی پەیەدەش دەستگیرکردنی ساڵح موسلیمیان بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد.

لەلایەكی دیكە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندبوو، كە داوا لە چیك دەكەن ساڵح موسلیم، رادەستی توركیا بكاتەوە.

له‌ تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 یادداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ ساڵح موسلیم و 47 به‌رپرسی دیكه‌ی دیاری په‌یه‌ده‌، ده‌ركردووه‌.

دوای دەستگیركردنی ساڵح موسلیم، لە راگەیەندراوێكدا یەپەگە وێرای نیگەرانی رایگەیاند، كە موسلیم بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسێك چووەتە چیك و لەوێ لە ھۆتێل دەستگیركراوە.

H.M