به‌مزووانه ڤیزای نێوان رووسیا و عێراق هه‌ڵده‌گیرێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، به‌مزووانه یاداشتێك له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر پاسپۆرتی دیپلۆماسی عێراقی له‌گه‌ڵ رووسیا واژوو ده‌كه‌ن، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌تایێكه بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا ڤیزای رووسی له‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق هه‌ڵبگیرێت، كه ئاره‌زووی گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له حه‌فته‌م دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌كانی لێژنه‌ی عێراقی رووسی سه‌ردانی مۆسكۆی كرد، به‌گوێره‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیش، كه پێشتر ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرای كردبوو، بڕیاره شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له مۆسكۆ، دووباره خوێندنه‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان عێراق و رووسیا بكه‌ن، وێڕای گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی شه‌ڕی تیرۆر و ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی كوێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته.
مه‌حجوب ئاشكراشيكردبوو, "هه‌شته‌م دانیشتنی لێژنه‌ی ناوبراو له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت" و جه‌ختیشی كرده‌وه، "عێراق یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ رووسیا ئیمزا ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایێكه بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزای رووسی له‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق له‌داهاتوودا".