دوای ڤیتۆی رووسیا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رووسیا، ڤیتۆی له‌سه‌ر پرۆژه بڕیارێكی وڵاتانی رۆژئاوا كرد، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه تێیدا ره‌خنه له ئێران ده‌گرێت و به پێدانی چه‌ك به حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن تۆمه‌تباری ده‌كات ، دوای ڤیتۆكه‌ش ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له دژی ئێران كار ده‌كه‌ن.
نیكی هایلی، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وڵاتی هیندۆراس رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رووسیا له پارێزگاریكردن له ئێران به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ناچار ده‌بن و رێوشوێنی دیكه بگرنه‌به‌ر، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هیچ رێكارێك له دژی تاران په‌یڕه‌ونه‌كات.
هایلی ئاماژه‌ی به هیچ ورده‌كارییه‌ك له باره‌ی ئه‌و رێكارانه نه‌كرد كه بنیازه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی بیگرنه‌به‌ر.
ڤیتۆی رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، شكستی ئه‌مه‌ریكایه كه چه‌ند مانگێكه گوشاره‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه و داواش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، به‌رپرسیارێتی بخاته ئه‌ستۆی ئێران، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی ده‌كات كه له نێوان وڵاتانی 5+1 و ئێران و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌وشه كاره‌ساتبارانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ده‌كشێینه‌وه".
هایلی له باره‌ی ڤیتۆكه‌ی رووسیاش ده‌ڵێت: "شتێكی روونه كه ئه‌و ڤیتۆیه په‌یوه‌ندی به رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی نییه، بۆیه ده‌توانم بڵێم كه هیچ سوودێكی نییه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و ڤیتۆیه به‌شێكی زۆر له لێدوانه‌كانی ئێمه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، به تایبه‌تیش كه ئێران رێگه‌پێدانێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه مه‌ترسیدار و نایاساییه‌ی ده‌یگرێته‌به‌ر".
به‌ریتانیا به راوێژكار له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا، ره‌شنووسی پرۆژه بڕیارێكی ئاماده‌كردبوو، كه تێیدا هه‌وڵدراوه، ئیدانه‌ی پێشێلكارییه‌كانی ئێران بكرێت كه به‌رامبه‌ر به قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك ئه‌نجامیداون و به‌رده‌وام چه‌كی به حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن داوه.
به گوێره‌ی ره‌شنووسه‌كه‌ش، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پابه‌ند كراوه رێوشوێنی پێویست له دژی ئێران بگرێته‌به‌ر، به‌ڵام ڤیتۆكه‌ی رووسیا بووه هۆی په‌سه‌ند نه‌كردنی پرۆژه بڕیاره‌كه.
پرۆژه بڕیاره‌كه, له كۆی 15 ئه‌ندام، پاڵپشتی 11 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی به‌ده‌ستهێنا و هه‌ریه‌ك له رووسیا و بۆلیڤیا، دژایه‌تی خۆیان راگه‌یاند و چین و كازاخستانیش ده‌نگیان نه‌دا.
هه‌ر بڕۆژه بڕیارێكیش، پێویسته به ده‌نگی 9 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌یه، به مه‌رجێك هیچ وڵاتێكی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه، مافی ڤیتۆ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌كارنه‌هێنن، ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانیش، ئه‌مه‌ریكا، رووسیا، چین، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی، كه خاوه‌ن مافی ڤیتۆن و 10 ئه‌ندامی كاتی پێكدێن.
ا. م