شه‌ڕڤانان گردێك و گوندێك كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانیان و گوندێك و گردێكیان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردوو شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی "ئومه‌را" له ناحیه‌ی شه‌ڕای ناوچه‌ی عه‌فرین كۆنترۆڵیان كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی "هاوار" كه نزیكه له یه‌په‌گه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن "یه‌په‌ژه" شه‌وی له ئۆپراسیۆنێكی كاریگه‌ردا گوندی ئومه‌را و گردێكی پشتی گونده‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌تا شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه گرده‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكردووه‌و پاشان به‌ره‌و گونده رۆیشتوون و خستوویانه‌ته‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان.
ئەمڕۆ 39 رۆژە ھێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین بەردەوامە و بە گوێرەی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین تائێستا 192 كەسی سڤیل لە عەفرین شەھیدبوون و 574 كەسی دیكەش بریبداربوون.
سوپای توركیا لە 20/1/2018، له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ھێرشی بۆسەر عەفرین دەست پێكرد، جگە لە سوپای ئەو وڵاتە میلیشیای سوپای ئازادی سووریای سەر بە توركیا بەشداری لە ھێرشەكەدا دەكات.
دوای مانگێك لە ھێرشی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین، ھێزەكانی سەر بە حكوومەتی سووریا ھاتنە عەفرین و لە سەنگەرەكانی دژی توركیا بڵاوەیان پێكراوە و فەرماندەكانی ئەو ھێزانەش ئاشكرایان كرد، كە شەڕ لەنێوان ھێزەكانیان و سوپای توركیا روویداوە، بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24 لە عەفرین: "تا ئێستا 4 چەكداری حكوومەتی سووریا كوژراون و 5 دیكەش برینداربوون".