نه‌وتی عێراق: ئاماده‌ین له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ رۆزنه‌فت كار بكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولجه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراقی دووپاتی ده‌كاته‌وه، ده‌رگای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانییه‌كاندا كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له نه‌وتی عێراقدا بكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه، لعێبی راشیگه‌یاندووه، ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆمپانیایه‌كدا كاربكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له بواره‌كانی هێلی بۆڕییه نه‌وتییه‌كان، دامه‌زراندنی پاڵاوگه، وه‌به‌رهێنانی گاز و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی نه‌وتی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، ئه‌و لێدوانه‌ی لعێبی، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ دیدیرۆ كاسیمێرۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی كۆمپانیای رۆزنه‌فتدا هاتووه.
هه‌ر به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، لعێبی رایگه‌یاندووه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات قه‌باره‌ی داهاتی نه‌وت زیاد بكات و له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌یه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، نه‌وتی كه‌ركووك ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان بكه‌ن.
هاوكات وه‌زیری نه‌وت روونیشی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی لاری له‌وه‌دا نییه ئه‌گه‌ر كۆمپانیای رۆزنه‌فت، كاره‌كانی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك فراوان بكات، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی رێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بریتیش پتریلیۆمی به‌ریتانی.
دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له رێگه‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌وه بێت و كۆمپانیاكانیش ره‌چاوی ئه‌و خاڵه بكه‌ن.
له دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عیراقییه‌كان، كاری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك راگیراون وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش له هه‌وڵدایه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمه‌وه، ره‌وانه‌ی به‌نده‌ر جیهان بكات.
ا. م