سه‌عدی پیره: عه‌بادی ئه‌مڕۆ شتێك ده‌ڵێت و به‌یانی په‌شیمان ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ناتوانرێت له‌گه‌ڵ عه‌بادی رێككه‌وتن بكرێت، چونكه ئه‌مڕۆ شتێك ده‌ڵێت و سبه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
سه‌عدی پیره، له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، هه‌ڵوێسته‌كانی عه‌بادی وه‌ك ئه‌وه وایه، شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان بكات، هاوشێوه‌ی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و هه‌وڵانه هیچ كاریگه‌رییان نابێت و ئه‌زموونی پێشووش هه‌یه، بۆیه وا باشتره عه‌بادی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌وێت.
سه‌عدی پیره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، نابێت بۆنه ئایینییه‌كان و چله و عاشوورا، بۆ ته‌یاركردنی شه‌قامی شیعی له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێشتر بنه‌مایه‌ك هه‌بوو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێكده‌كه‌وتن، ئه‌ویش مه‌بده‌ئی ته‌وافوق بوو و دووپاتیكرده‌وه، ئێستا ئه‌و مه‌بده‌ئه ئێستا وه‌لانراوه و پێویسته سه‌ر له نوێ كاری له‌سه‌ر بكرێت.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، زۆربه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی عه‌بادی، خۆ به پاڵه‌وانكردنه له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، كه ته‌نها خۆی پاڵه‌وانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه نییه.
له باره‌ی سه‌ردانی شاندێك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ نه‌جه‌ف، سه‌عدی پیره روونی كرده‌وه، ئه‌وان شاندی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان نین، به‌ڵكو ئه‌وان به‌شداریی له سێمینارێكدا ده‌كه‌ن، بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا و لێكتێگه‌یشتن و هیوای به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره گفتوگۆیانه‌شی خواست له نێوان پێكهاته‌كانی وڵات.
له باره‌ی ره‌وشی تازه‌خورماتووش رایگه‌یاند، پرسه‌كه‌ی ئه‌وێ ئاڵۆزه و ده‌ستی "دراوسێكانیشی" تێدایه، ئه‌وه‌ی له‌وێش روویدا، جینۆسایده و چووه‌ته قاڵبێكی مرۆیی.
دووپاتیشی كرده‌وه، ده‌بێت پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له‌و دۆخه‌دا و ئه‌وان له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی درووستن و نابێت لێیان تێكبده‌ین.
ا. م