ئەو 5 کەسەی لە پێکانی نێیمار سوودمەند دەبن

پێكانه‌كه‌ی نێیمار به‌ خێر بۆ ئه‌م 5 كه‌سه‌ شكاوه‌ته‌وه‌

سەرەڕای پێکانی نێیماری برازیلی، دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان بۆ ماوەیەک، بەڵام بۆ چەند کەسێک دەبێتە سەرچاوەی سوود گەیاندن پێیان، لەوانە ریال مەدریدی ئیسپانیا، کە یاریی گەڕانەوەیان لە چامپیۆنزلیگدا دژی پاریسیەکانە، لێرەدا ئەو سوودمەندانەی پێکانی نێیمار دەخەینەڕوو.

1ـ ئه‌نخیل دیماریا: سوودەمەندی راستەوخۆ بارودۆخەکەیە، چونکە ئێمرێی راهێنەر ناچارە یاریی پێ بکات لە شوێنی نیمۆ تا تواناکانی ئەوی بۆ دەگەرێتەوە، لە ئێستاشدا دیماریا لە باشترین بارودۆخی هونەریدایە لە کۆی 21 یاریی 7 گۆڵی تۆمار کردووە و 5 گۆڵیشی بۆ هاورێکانی درووست کردووە.

2- زینەدین زێدان: لە یاریی چووندا لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلی، مێرێنگێ بە ئەنجامی 3-1 لە پاریسی بردەوە، بەڵام بەشێوەیەکی فەرمی سەرکەوتنی مسۆگەر نەکردووە، بۆیە زێدان بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتوو سوود لە یاریی نەکردنی نێیمار دەبینێ، چونکە ئەرکی پەرینەوەی ئاسانتر دەکات.

3- کریستیانۆ رۆناڵدۆ: لە ئەگەری سەرکەوتنی ریال مەدرید بەسەر یانە پاریسیەکە، ئەوە پشکی شێر بۆ کورە پرتوگالیەکە دەبێت، چونکە لە یاریی یەکەمدا دوو گۆڵی تۆمار کردووە، بە دوورکەوتنەوەی نیمۆ ئەوا کریس رکابەرێکی گرنگی لێ دوور دەکەوێتەوە بۆ بردنەوەی ناسناوی باشترین یاریزانی جیهان.

4- ئیدینسۆن کاڤانی: لە خولی فرەنسی زۆرترین رێژەی گۆڵ تۆمار کردنی هەیە، لە 25 یاریی دا 24 گۆڵی هەیە، تاکە رکابەری بەدەستهێنانی ئەم ناسناوە نێیماری هاوشانیەتی بە 19 گۆڵ، لە ئەگەری یاریی نەکردنی نیمۆ، ئەوا دەرفەتی فروانکردنی ئەو جیاوازوییەی دەبێت.

5- لیۆناردۆ گواردیم: راهێنەری مۆناکۆ، مۆناکۆ بە جیاوازی 14 خاڵ لە دواوەی پاریس سانجێرمانە، پێکانەکەی نێیمار رەنگە دەرفەتێک بێت، بۆ گەڕانەوەی تیپەکەی میرنشنی مۆناکۆ، تا جیاوازی خاڵەکان کەم بکاتەوە.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم