ڤاڵڤێردی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی وه‌ڵامی 12 پرسیار ده‌داته‌وه
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس، راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا وه‌ڵامی 12 پرسیار ده‌داته‌وه، ده‌شڵێت: ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای شكسته‌كه‌ی به‌ڵام له ململانێی ناسناوه‌كه دوورنه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28 شووباتی 2018، ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئالێكس ڤیدال ده‌بێته یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین بژارده‌كان بۆ شوێنگره‌وه‌ی سیمیدۆ.
له باره‌ی ده‌نگۆی نه‌خۆشی جیرارد پیكێ، راهێنه‌ری بارسا گوتی: پیكێ دوێنێ له‌گه‌ڵ ئێمه راهێنانه‌كانی كردووه و كێشه‌ی نییه، گۆڕانكاری ئه‌و یاریزانه‌ش له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر جیرۆنا په‌یوه‌ندی به پێكانه‌وه نه‌بوو.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: دێمبلی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌هۆی قورسی پێكانه‌كه‌ی پێشوو نامه‌وێت به‌شداریی هه‌موو یارییه‌كان له‌سه‌ریه‌ك بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه.
ده‌شڵێت: به‌پێی پێویست سوود له یاریزانه‌كانی تیپی دووه‌می یانه‌كه وه‌رده‌گرێن، ئێستا (ئالینا) له‌گه‌ڵ ئێمه راهێنان ده‌كات.
راهێنه‌ری بارسا له باره‌ی گۆڵپارێزه‌كانی گوتی: شتیگن و سیلسین له باشترین كاتی خۆیاندان، دڵخۆشم كه باشترین گۆڵپارێزه‌كانی جیهان له تیپه‌كه‌ی ئێمه یاری ده‌كه‌ن.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی سیمیۆنی گوتوویه‌تی كه تازه ناتوانن ركابه‌ری ناسناوی لالیگا بكه‌ن، ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: من چاك ده‌زانم ئه‌وان تا كۆتایی بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه جه‌نگ له دژی ئێمه ده‌كه‌ن، چونكه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت هێشتا لالیگا كۆتایی نه‌هاتووه.
لویس سوارێز ئه‌گه‌ر له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس كارتی زه‌رد وه‌ربگرێت، بۆ یاری دواتر به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید سڕ ده‌كرێت.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ڤاڵڤێردی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی پشوو به سوارێز ده‌دات، له‌مباره‌یه‌وه راهێنه‌ری بارسا ده‌ڵێت: هیچ شتێك ناڵێم سبه‌ی ده‌بینن چی رووده‌دات.
ڤاڵڤێردی گله‌یی له خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی یانه‌كه‌ی كرد، به‌وپێیه‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس یاری ده‌كات، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش میوانداریی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه ڤاڵڤێردی گوتی: كاتێك خشته‌ی یارییه‌كانی خۆمان ده‌بینین، هه‌ست ده‌كه‌ین زوڵمان لێكراوه.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی نێیمار، ده‌ڵێت: پێكانه‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه‌م نه‌بینی، هیوا داخوازم یاریزانه‌كانی من تووشی ئه‌و پێكانه‌ی نێیمار نه‌بن.
له كۆتایی پرێس كۆنفرانسه‌كه ڤاڵڤێردی باسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سبه‌ی كرد و گوتی: یارییه‌كه بۆ ئێمه زۆر قورس ده‌بێت، چونكه دڵنیام راهێنه‌ر و یاریزانانی لاس پاڵماس به درێژایی 90 خوله‌ك به‌رگرییه‌كی پته‌و ده‌كه‌ن.