ئه‌شواق جاف: كورد سووره له‌سه‌ر بایكۆتكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ش له پرۆسه‌ی سیاسی له‌ئارادایه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2018 خسته به‌نامه‌ی كار و، ده‌نگدان له‌سه‌ر 12 مادده‌ی ئه‌و پرۆژه كرا، به‌ڵام دواتر به‌هۆی هاتنه ده‌روه‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران له دانیشتنه‌كه‌دا، نیسابی یاسایی شكستی هێنا و، ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانی دیكه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌و پرۆژه یاسایه نه‌كرێت و به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه بخرێته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌وا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سوورن له‌سه‌ر بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی تایبه‌ت به بودجه.
هه‌روه‌ها جاف گوتی: "ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی به‌هێز له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌كرێت داواكانی كورد له‌و پرۆژه یاسایه جێبه‌جێ بكرێن و، مافه داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێن، پشكی هه‌رێمیش له‌بودجه بۆ 17% بگه‌ڕێندرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت دووباره مادده‌ی 9 ئه‌و پرۆژه یاسایه كه تایبه‌ته به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیدا، له دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌دا بخرێته‌وه ده‌نگدانه‌وه، ئه‌وكات فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 راگه‌یاند، "فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كردووه و، هه‌ڵوێستی خۆیان له ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه، به سه‌رۆك كۆمار راگه‌یاندووه، كه خۆی له‌كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا ده‌بینێته‌وه".
سه‌باره‌ت به كه‌مبوونه‌وه‌ی نیسابی یاساییش له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، جاف جه‌ختی كرده‌وه، "وه‌ك بایكۆتكردن، ته‌نیا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بوون بڕیاری بایكۆتكردنیان دابوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی دره‌نگ كه‌وتنی كاته‌كه و كاری تایبه‌تی په‌رله‌مانتاران، به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی غه‌یره كورد هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت و چوونه ماڵه‌وه، بۆیه نیسابی یاسایی گرفتی تێكه‌وت، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوسۆزن له‌گه‌ڵ كورد، به‌ڵكو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشت كاری تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو".
ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق، به غیابی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، ئه‌مڕۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق كه له 48 مادده پێكهاتووه، خسته به‌رنامه‌ی كار و ده‌نگدان له‌سه‌ر 12 مادده‌ی ئه‌و پرۆژه یاسایه كرا، كه مادده‌ی نۆیه‌م تایبه‌ته به پشكی هه‌رێم و ده‌نگی له‌سه‌ردرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دواتر به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی غه‌یره كورد له‌به‌ر كاری تایبه‌تی خۆیان دانیشتنه‌كه‌یان به‌جێهێشت، گرفت له نیسابی یاسایی درووست بوو و، دانیشتنه‌كه‌ش بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
H.B