كریستیانۆ له نێوان لیڤاندۆڤسكی و هاری كه‌ین یه‌كێكیان بۆ ریال مه‌درید هه‌ڵده‌بژێرێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، كریستیانۆ رۆنالدۆ له نێوان لیڤاندۆڤسكی و هاری كه‌ین، یه‌كێكیان بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پێگه‌ی دیاریۆ گۆلی ئیسپانیا ئاماژه‌ی به‌لێدوانێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌به‌راوردی نێوان لیڤاندۆفسكی پۆله‌ندی و یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن و هاری كه‌ینی ئینگلیزی و گۆڵكاری یانه‌ی تۆتنهام، له‌م نێوه‌نده‌دا كریستیانۆ بۆ ریال مه‌درید لیڤاندۆفسكی په‌سه‌ند ده‌كات و ئه‌و به‌باشترو گونجاوتر ده‌زانیت بۆ یانه‌ی شایانه.
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتیكدایه ماوه‌یه‌كه ناوی چه‌ند هێرشبه‌رێك به‌یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه تاوه‌كوو وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌ریاڵ مه‌دریده‌وه بكه‌ن.