به ڤيديۆ.. باوكى زاوا ماچێكى فه‌ره‌نسى له بووكه‌خان ئه‌ستاند و ئاهه‌نگى كوڕه‌كه‌ى شێواند
K24 – هه‌ولێر:
له ئاهه‌نگى بووك گواستنه‌وه بۆ كوڕه‌كه‌يدا، باوكى زاوا، ماچێكى فه‌ره‌نسى له بووكهكهى ده‌كات و به‌و هۆيه‌وه ئاهه‌نگى كوڕه‌كه‌ى ده‌شێوێنێت.
وه‌ك له گرته ڤيديۆيه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، باوكى زاوا، ده‌چێته سه‌ر شانۆ و مايكرۆفۆنى به‌ده‌سته‌وه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى پيرۆزبايى له كوڕه‌كه‌ى بكات.
له‌و كاته‌شدا بووكه‌كه مه‌ست بووه و زۆر هه‌ستى به ئاسووده‌يى نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش پاڵى به باوكى زاواوه نا بۆ ئه‌وى ماچێكى فه‌ره‌نسى بووكهكهى بكات و كه‌سوكارى بووكه‌كه‌ش لێى هه‌ڵسانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بووكه‌كه له ژێر ده‌ستى رزگار بكه‌ن.
دواى رووداوه‌كه، باوكى زاوا داواى لێبووردنى كردووه و رايگه‌ياندووه، له‌و چركه ساته‌دا نه‌يتوانيوه كۆنترۆڵى ره‌فتاره‌كانى بكات.
سه‌رچاوه: سپۆتنيك
ئ.ڕ