"كاندیدی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن"
K24 - هه‌ولێر:
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی 4/10ـی ئەمساڵی وەک وادەی یاسایی بۆ دەستپێکردنی ھەڵمەتی بانگه‌شه‌ی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریکرد، دروست بوونی ئاستەنگیش لە و ناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی ھێزه‌كانی عێراق و حەشدی شەعبیەدان، نیگەرانی لای بەشێک لە کاندیدی لایەنە کوردیەکان درووست کردووە.
دروستبوونی ئاستەنگ لە بەڕێوەچوونی ھەڵمەتی ھەڵبژادنەکانی عێراق لە کەرکووک و خورماتوو و ئەو ناوچانەی کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی ھێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی، نیگەرانی لای بەشێک لە کاندیدی لایەنە سیاسییەكانی كورد دروستكردووە و داوا دەكەن كورد بە یەك دەنگی بەشداری لە ھەڵبژاردنەكان بكرێت.
لە ھەڵبژادنەکانی رابردوو کە کورد دەسەڵاتی یەکەمی لە کەرکووک و خورماتوو و بەشێک لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان ھەبوو، بێ جیاوازی پێکھاتەکانی ئەو ناوچەنە ھەڵمەتی ھەڵبژادەکانی تێدا ئەنجام دەدرا. به‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان كه كه‌ركووك و خورماتوو و چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستانی دیكه به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو كه‌وتنه‌وه ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق، پێشبینی ناكرێت بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی سرووشتی به‌ڕێوه بچێت.
کاندیدە کوردەکانیش پاراستنی ھێمنی و ئاسایش لە کاتی ھەڵمەتی ھەڵبژادنەکان لە ناوچەكانی دەره‌وەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان دەخنە ئەستۆی بەرپرسانی عێراق، تاکو ھەڵبژادنەکان بەشێوەیەکی دیموکراسی بەرێوە بچێت.