رووسیا: ئه‌مریكا له سووریا تیرۆریسته‌كان ده‌پارێزێ
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌لیكسه‌نده‌ر فومین، جێگری وه‌زیری به‌رگری رووسیا پێیوایه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌و ناوچانه‌ی له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا دایبڕیوون، وه‌ك قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌كارده‌هێنێ.
فومین له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی رووسی گوتوویه‌تی: "ناتوانین به‌رامبه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به "ناوچه‌ی ئه‌منی" ناوده‌برێت نیگه‌ران نه‌بین كه به دریژایی 55 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته نزیك شارۆچكه‌ی ته‌نه‌ف له سنووری سووریا و عێراق، له كاتێكدا ئه‌مریكا له‌و ناوچانه‌دا به‌كرده‌یی تیرۆریسته‌كان ده‌پارێزێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت: "له‌و ناوچانه‌دا تیرۆریسته‌كان پڕچه‌ك ده‌كرێن و پیلان بۆ هێرشه‌كان داده‌نرێت و له‌وێوه ده‌رده‌چن بۆ جێبه‌جێكردنی چونكه پارێزراون. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و هێزه سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا پارێزگاری‌یان لێ ده‌كه‌ن".
فومێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مریكییه‌كان بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی كاروانی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان و ناهێڵن بگه‌نه خیوه‌تگاكانی ده‌وروبه‌ری ته‌نه‌ف، به‌و هۆیه‌شه‌وه ره‌وشی مرۆییان به‌ره‌و كاره‌سات ده‌ڕوات.
ناوه‌ندی رووسی بۆ ئاشته‌وایی له سووریا، مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو رایگه‌یاند: "سوپای ئه‌مریكا 55 كیلۆمه‌تری له ده‌وروبه‌ری بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی داخستووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی 50 هه‌زار ئاواره گیریان خواردووه‌و له هاوكارییه مرۆییه‌كان بێبه‌ش بوون".
مۆسكۆ پێشنیازی بۆ واشنتن كرد تا پێكه‌وه هاوكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كان بگه‌نه ئاواره‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا ته‌ئكیدیان له‌و پرسه نه‌كردووه‌ته‌وه تا كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كان بگه‌نه ناوچه‌كه.