بوودجه تاڵه مووه‌كه‌ی نێوان كورد و به‌غدا له پچڕان نزیك ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/3/2018 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مادده‌كانی بوودجه‌ی ساڵی 2018ـی ده‌ستپێكرد و ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانی كورد جێگه‌ی نه‌كرێته‌وه، كورد ده‌كه‌وێته نێوان دوو بژارده و ئه‌گه‌ری هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكشێته‌وه.
نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه نابینن و له زۆربه‌ی لێدوانه‌كانیاندا گوتوویانه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مافه‌كانی كورد پشتگوێ ده‌خات، هه‌ر ئه‌وه‌شه پرسیاری له‌باره‌ی ئاینده‌ی مانه‌وه‌ی كورد له به‌غدا هێناوه‌ته ئاراوه‌و ئه‌گه‌ری زۆره تیپه‌ڕاندنی بووجه به‌و شێوه‌یه‌ی عه‌بادی ده‌یه‌وێت، په‌نابردن بۆ دادگای فیدراڵی یان ته‌نها ریگای كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی بخاته به‌رده‌م كورد، كه له شه‌قامی كوردیدا داوای ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كرێت و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا ده‌یانه‌وێت تاڵه مووه‌كه‌ی معاوییه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بمێنێته‌وه.
پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24 ی راگەیاند، لە ئەگەری تێپەڕاندنی بوودجە بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە و بەردەوامبوونی حکومەت لەسەر پەراوێزخستنی هەرێمی کوردستان، ئەوا بژاردەی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق یەکێک لە بژاردەکانی فراکسیۆنە کوردستانییەکانە. گوتیشی، لە دوای رووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق لاوازبووە. ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی بەغدا لە سزادانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
دواجار شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی جیهان له میونشن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه، پێشتریش له داڤۆس و به‌غدا له‌سه‌ر كێشه‌كان گفتوگۆیان كردبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه نه كێشه‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندان چاره‌سه‌ر كرا، نه وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له دیداره‌كه‌ی كه‌ناڵی دی ده‌بلیوی ئه‌ڵمانی گووتی، فڕۆكه‌خانه‌كان كرانه‌وه، به‌ڵكو تا كۆتایی مانگی ئایاری داهاتوو، داخستنی ئاسمانی كوردستانی به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان درێژكرده‌وه.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ بەشداریی کورد پڕۆژە یاسای بوودجەی خستە دەنگدانەوەو 12 ماددەیان لێ پەسەندكرد، دانیشتنەکەش بەھۆی لەدەستدانی رێژەی یاسایی دواخرا. فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش دانیشتنەكەیان بایكۆتكرد و ئەو ماددە پەسەندكراوانەشیان رەتكردەوە.
هاوشانی ئه‌وه گوومانی ئه‌وه‌یش درووستبووه كه ئه‌گه‌ر كورد به‌و به‌شه‌ی له بوودجه بۆی دیاریكراوه قایل بێت، گه‌ره‌نتی چی هه‌یه كه به‌غدا پاره‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت كه له ساڵی 2014ـه‌وه به بڕیارێكی سیاسی رایگرتووه؟.
به‌غدا له پرۆژه یاساكه‌دا مه‌رجیشی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكردووه، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له پرۆژه یاساكه‌دا هه‌رێمى كوردستانى پابه‌ند كردووه، به هه‌نارده‌كردنى 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت به شێوه‌ى رۆژانه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان، رۆژانه 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له رێى كۆمپانياى نه‌وتى سۆمۆوه ره‌وانه‌ى بازاره‌كانى جيهان بكات و داهاته‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجينه‌ى ئيتيحادى.
جه‌بار عه‌بادی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له ليژنه‌ى دارايى، رۆژی هه‌ينى رايگه‌ياند، سه‌رۆك وه‌زيران، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سووره له‌سه‌ر جێگيركردنى رێژه‌ى %12.68 وه‌ك پشكى كورد له بودجه‌ى گشتى عێراقدا.
تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به بێ رازی بوونی كورد 12 بڕگه‌ی بودجه‌ی په‌سه‌ندكردووه و فراكسیۆنه كوردييه‌كانيش هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی كارتی كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه سەرۆکایەتی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بەڵێنی بە کورد دابوو، لە دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو پڕۆژە یاسای بوودجە نەخاتە دەنگدانەوە، بەڵام دوای تەواوبوونی رێژەی یاسایی دانیشتنەکان ئەو پرسە خرایە دەنگدانەوە و بەزۆرینە لە کۆی 46 مادەی پڕۆژەكه، 12يان په‌سندكران.