ھەرێمی كوردستان وەڵامی حكوومەتی عێراق دەداتەوە
.jpg)
K24 - ھەولێر
بڕیاره ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان کۆببێتەوه و لەبارەی پەسندكردنی بودجە و جێگیر نەكردنی داواكانی كورد لە پڕۆژە یاساكە، وەڵامی حكوومەتی عێراق بداتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران باسی چەند تەوەرێك دەکرێت یەکێك لەو تەوەرانە وەڵامدانەوەی حکوومەتی عێراقە لەبارەی گوێنەگرتن لە كورد و جێگیر نەكردنی داواکانی لە پرۆژەیاسای بودجە و هەروەها تێپەڕاندنی بودجە لە پەرلەمانی عێراق".
پەیامنێرمان راشگەیاند: "بڕیارە دوای كۆبوونەوەكە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامبدات".
گوتیشی: "ھەر لەو كۆبوونەوەیەدا بەشداریكردنی شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەی ئاسایشی میونشن و دیدار و چاوپێكەوتنەكانیان تاوتوێ دەكرێ".
دوێنێ پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ و بێ گوێدان بە داواكانی كورد. پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 پەسندکرد و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش کۆبوونەوەکەیان بایکۆتکرد.
ھ.م