"بودجه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی شیعه‌ تێپه‌ڕێندرا"

مافی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ له‌به‌رچاو نه‌گیراوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رمانی عێراق رایدەگه‌یەنێت، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ی عێراق ته‌نیا بۆ شیعه‌ دروست كرابوو، مافی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ له‌به‌رچاو نه‌گیراوە.

مەسعوود حەیدەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: "تێپەراندنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق، حیساب نەكردن بوو بۆ داواكانی كورد، زۆر بە راشكاوانە ئەو نەفەسە تایفی و مەزھەبییە لەنێو پەرلەمانی عێراق بەدی دەكرا".

گوتیشی: "بودجەی عێراق ھێندە بودجەی شیعەیە ھی سوننەش نییە".

لە دوایین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق 3/3/2018، بە زۆرینەی دەنگ و بێ گوێدان بە داواكانی كورد. پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 پەسندکرد و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش کۆبوونەوەکەیان بایکۆتکرد.