یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی ره‌تكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ینێرێته‌وه ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018 پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، پاشتر هه‌ر یه‌كه له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنج و نیگه‌رانی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌كی یاساكه هه‌یه، بۆیه بڕیارمانداوه یاساكه ره‌تكه‌ینه‌وه‌و جارێكی دیكه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان گووتی: "پێداچوونه‌وه به كۆی یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی ده‌كه‌ین و به یاسا رێنماییه‌كان جێگیر ده‌كه‌ین".
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا گرته ڤیدیۆییه‌كی كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه نیشاندارا كه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی ئێستا وه‌ك "بانگه‌شه‌ی سیاسی" دژی یاساكه وه‌ستاونه‌ته‌وه ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان یاساكه‌ی به گرنگ ناوبرد و گووتی: "پێده‌چێت دوای پشووی په‌رله‌مان پێداچوونه‌وه به یاساكه‌دا بكرێت".
رۆژی 28/2/2018 په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیش كردیانه كاڵایه‌ك بۆ ریكلام و بانگه‌شه‌ی سیاسی. وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدرا.