له واشنتن یادی مسته‌فا بارزانی ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
کوردستانیانی واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، یادی کۆچی دوایی مسته‌فا بارزانی ده‌كه‌نه‌وه‌و فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی نمایش ده‌كه‌ن.
له‌و بۆنه‌یه‌دا حیکمەت بامەڕنی، بەرپرسی لقی حەوتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەمریکا و کەنەدا، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وێڕای باسكردن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، داوای له كوردستانیان كردووه گرینگی به خه‌باتی سیاسیی بده‌ن و چالاكانه به‌شداریی تێدا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پەیامی لقی حەوتی پارتی، لەلایەن عەلی کەریم، کادری دێرینی پارتی پێشکەش کرا و باسی له رۆڵ و پێگه‌ی مسته‌فا بارزانی ، وه‌كو رێبه‌ری بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستان كرد و كاریگه‌ریی مه‌لا مسته‌فای له پێشخستنی جووڵانه‌وه‌ی كورد له ئاستی نێوخۆیی و جیهانی خسته‌ڕوو.
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا دلۆڤان بەرواری لەسەر بەرنامە و ئامانجەکانی رێکخراوی خێرخوازی بارزانی قسه‌یكرد و گووتی: "مه‌به‌ست له‌و رێكخراوه پراكتیزه‌كردنی بیر‌و هزری مسته‌فا بارزانییه كه وه‌كو وانه بۆ رێبوارانی رێبازه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه".
له كۆڕیاده‌كه‌دا، به‌ڵگه‌فیلمیكی كوردستان 24 ده‌رباره‌ی ژیان و خه‌باتی مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌ركرده و رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌ش كرا.
مەلا مستەفای بارزانی، لە 1/3/1979دا، لە ئەمریکا، کۆچی دوایی کرد‌و دواتر تەرمەکەی بۆ شاری شنۆی ڕۆژھەڵاتی کوردستان گوازرایەوە. پاش ڕاپەڕینی بەهاری 1991 لە رێورەسمێکی شكۆداردا، گه‌ڕێندرایه‌وه زێدی خۆی و له بارزان به خاك سپێردرا.