سیمیۆنی دوای شكسته‌كه‌ی چی گووت؟
دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی 27ـه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو به تاكه گۆڵێكی لیۆنێل مێسی شكستی به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هێنا، سیمیۆنی هۆكاری شكستی یانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 4 مارسی 2018، له پرێس كۆنفرانسێكدا دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گوتی: ئه‌گه‌ر لیۆنێل مێسی درێسی بارسێلۆنا فڕێ بدات و هی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بپۆشێت، ئه‌وكات ئێمه‌ش (1 ـ 0) یارییه‌كه ده‌به‌ینه‌وه، چونكه ئه‌وكات باشترین یاریزان جیهان بۆ تیپه‌كه‌ی ئێمه یاری ده‌كرد.
سیمیۆنی گوتیشی: دوای رۆیشتنی نێیمار، راهێنه‌ری بارسا ڤاڵڤێردی داهێنانی له پێكهاته‌كه‌ی كرد و شێوازی 4ـ4ـ2ـی په‌یڕه‌و كرد و ده‌ستكاری سیسته‌می بارسای كرد و هیچیش نه‌قه‌وما.
سیمیۆنی ده‌شڵێت: زۆر دڵگران نیم به‌هۆی شكسته‌كه‌مان، چونكه به‌رامبه‌ر تیپێك یاریمان كردووه كه خاوه‌نی مێسییه، ئێمه له گێمی دووه‌م یارییه‌كی باشمان كرد و شایسته‌ی یه‌كسانكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامه‌كه بووین.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به 69 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه پته‌وتر كرد و به جیاوازی 8 خاڵ له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆی دووه‌م دووركه‌وته‌وه.